پەیامی پیرۆزبایی کاک دکتۆر ئالان فتوحی بۆ کۆنگرەی پێنجی پارتی سەربەخۆیی کوردستان پەیام و بڵاوکراوەکان

ئەم کاتەتان باش!

بەڕێزان، تێکۆشەران و دڵسۆزانی نەتەوە و نیشتمانی داگیرکراومان کوردستان، ئەندامان و بەرپرسان و لایەنگرانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بە بۆنەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پێنجەمی ڕێکخراوەکەتان پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەکەم و ئاواتی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و هیواخوازم کۆڕێکی پڕ دەسکەوتتان هەبێ. نەفسی ساغبوونەوە و بڕیاردان لە سەر پێکهێنانی کۆنگرە و ئامادەکردنی فەزایەکی دێمۆکڕاتی و ئازاد لە پێناو گەشەی ڕێکخراوەیی و هەوڵدان بۆ پێشخستنی چالاکییە نەتەوەییەکانی ڕێکخراوەکەتان خۆی دەسکەوت و سەرکەوتنە و جێی خۆیەتی بۆ بڕینی ئەو قۆناغە پیرۆزباییەکی گەرمتان پێشکەش بکەم. هیوادارم کۆنگرەی ئەم جارەتان، هەر وەک لە ناو و درووشمیشی دەردەکەوێ ببێتە هەوێنی لێکنزیکبوونەوەی هێزە کوردستانییەکان و داڕشتنی بنەما پێویستەکانی هاوکاریی چڕتری ئەم هێزانە لە پێناو گەیشتنی نەتەوەی کورد بە سەروەریی سیاسی لە سەر خاکی پیرۆزی خۆی کوردستان. داڕشتنی پلان و ستڕاتێژی و تاکتیکی کورتماوە و درێژماوە بۆ بەهێزترکردنی بەرەی "سەروەریی سیاسی بۆ نەتەوەی کورد خوازی" پێویستی بە کۆکردنەوەی زۆر زیاتری هێز و بیر و هزرە کوردیەکانە. هەروەها هیواخوازم دۆزینەوەی مێکانیسمی گونجاو و کردەیی بۆ کەلکوەرگرتن لە پۆتانسیەلە هزری و فکری و ماددییەکانی کۆمەڵگای کوردی چ لە ئاستی ڕێکخراوە کوردستانییەکان و چ لە ئاستی تاکی کورد دا بەشێکی گرینگی باسووخواسەکانی کۆنگرەکەتان پێک بێنێ.

بە هیوای سەرکەوتن و ڕزگاری یەکجاریی نەتەوەی کورد،

دەگەڵ ڕێز و خۆشەویستی، 

 ئالان فتووحی، ستۆکهۆڵم، سوید

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین